كۆمپانیا نەوتیەكانی ھیندستان زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیووە


كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراوە بە سۆمۆ بڵاویكردەوە، لە مانگی نیسانی رابردوودا كۆمپانیا نەوتییەكانی ھیندستان, كڕیاری سەرەكیی نەوتی عێراق بوونە و لەم ماوەیەدا زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیووە.

سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردووە ، ژمارەی كۆمپانیا ھیندیییەكان بەراورد بە كۆمپانیاكانی دیكەی جیھان زیاترە و ژمارەشیان دەگات 8 كۆمپانیا،بۆیە لەكاتی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق، ھیندستان لەنێو 37 كۆمپانیای نەوتی لە جیھاندا، بووەتە كڕیاری سەرەكیی عێراق.

لەماوەی مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵدا عێراق بە بەھای 7 ملیار دۆلار نەوتی لە بازاڕەكاندا ساخ‌ كردەوە.

کۆمپانیا هندییەکان لە کاتێکدا روویان کردووەتە کڕینی نەوتی عێراق کە ئێستا بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، کرێنی نەوتی ئەم وڵاتەیان گەیاندووەتە سفر.