وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەفین دزەیی رایگەیاند بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەفەرمی لەهەرێمی کوردستان پشو دەبێت.
ئەمڕۆ دوشەمە ٢٧ / ٥، سەفین دزەیی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە لەهەرێمی کوردستان لەڕۆژی یەکشەممە ٢ / ٦ تا رۆژی یەکشەممە ٩ / ٦ دەوامی فەرمی رادەگیرێو پشو دەبێت”.
راسیگەیاند “ئەم بڕیارە هەمو دامودەزگاکانی حکومەت دەگرێتەوە، بەڵام هەردو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەتوانن بەرنامەی خۆیان دابڕێژن”.