كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ساڵی ڕابردووی باراك ئۆباما 600 هه‌زار دۆلار بووه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 18 پۆینت 4ی وه‌ك باج گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ حكومه‌ت كه ده‌كاته 110 هه‌زارو 400 دۆلار.
به‌وته‌ی هه‌ریه‌ك له ئۆباما‌و میشێلی خێزانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و داهاته كه ده‌كاته 200 هه‌زار دۆلار موچه‌ی خودی ئۆباما خۆیه‌تی كه به‌پێی یاسا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆی دیاریكراوه‌و ساڵانه ناگاته 400 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ی تر كه ده‌كاته 400 هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه وه‌ریگرتوون كه نوسیونیو بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌راورد به ساڵی 2011 داهاتی ساڵا،هی باراك ئۆباما به‌بڕی 200 هه‌زار دۆلار كه‌میكردووه، كه ئه‌وكات ئۆباما‌و میشێل پێكه‌وه ئاشكرایان كرد داهاتی سه‌رۆك بۆ ساڵی 2011 ته‌نها 800 هه‌زار دۆلار بووه.
لای خۆشیه‌وه جای گارنی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، جگه له 200 هه‌زار دۆلاری باج، ئۆباما‌و میشێلی خێزانی بڕی 30 هه‌زار دۆلاری تریان وه‌ك باج له ئیلینۆی داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا خانویه‌كیان له‌و شاره‌دا ماوه، وتیشی، ساڵی ڕابردوو ئۆباما‌و میشێل بڕی 150 هه‌زار دۆلار له‌داهاتی خۆیان وه‌ك كاری خێرخوازی پێشكه‌شكردووه.
به‌وته‌ی جای گارنی باراك ئۆباما پێشنیازی كردووه، بۆ پرۆژه یاسای گشتی ساڵی 2014 ڕێه‌ی باج بۆ خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ند زیادبكرێت، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سه‌ی داهاتی ساڵا،هی له 250 هه‌زار دۆلار زیاتر بێت پێویسته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 ئه‌و پاره‌یه، كه ده‌كاته 75 هه‌زار دۆلار وه‌ك باج بداته حكومه‌ت.
كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكرد، داهاتی ساڵانه‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئهمهریكاو جیلی خێزانی، كه مامۆستای زانكۆیه، داهاتی ساڵی ڕابردوویان 385 هه‌زارو 72 دۆلار بووه‌و له‌و بڕه‌ش 87 هه‌زارو 851 دۆلاریان وه‌ك باج داوه‌ته حكومه‌ت.