ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌كات

ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌
تایبه‌تی‌ بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسییه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ ده‌روازه‌
سنوورییه‌كانی‌ عێراق راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ یه‌كه‌ی‌
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌ندامێتی‌
ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی‌
ناوخۆ و به‌رگری‌ و دارایی‌ عێراق پێكهاتووه‌و هه‌ڵده‌ستن به‌ دانانی‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكارو
بنه‌مای‌ گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و ئاماژانه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ باسی‌ بوونی‌ زیاده‌ڕۆیی‌
و گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی‌ عێراق.

به‌یاننامه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌ له‌ كۆتاییدا
راسپارده‌كانی‌ بۆ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ
ئه‌وه‌ی‌ رێوشوێنی‌ گونجاویان له‌به‌رامبه‌ردا بگرێته‌به‌ر.