پرسەنامە بۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

بەناوی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژوور و کارمەندانی ژوورەکەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی (سیروان محەمەد مەحمود) دەکەین و دڵگرانین بە کۆچی دوای باوکی به‌رێزیان.

لەخوای گەورە داواکارین بەبەھەشتی بەرینی شادبکات، دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

پرسەی کۆچکردوو لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت ڕۆژی دووشەممە ٥/٢٧.