لیستێکی نوێی گومرگی ژمارەیەک جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بڵاو کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی ژمارەیەک لە جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لیستێکی نوێی گومرگی ژمارەیەک لە جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە كە بە پێی جۆر و مۆدێل و سلندەری ئۆتۆمبێلەکان ڕێکخراوە و بڕیارەکەش لە 26/5/2019ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

ڕۆژی 17/2/2019، هەردوو حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر پێناسی گومرگی و یەك پێناسی گومرگی هاوبەش جێبەجێ بکرێت.