ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2019، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو پێشینە نوێیە بە چوار بڕی جیاواز دەدرێتە خاوەن باخچەی ساوایان، قوتابخانە و زانکۆکان بە مەبەستی هاوکاریکردنیان بۆ بەرەو پێشچوونیان.
پێشینەکە بە چوار بری جیاواز دەدرێ، بەم شێوەیە:
– 25 ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن باخچەکانی ساوایان.
– 50 ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن قوتابخانە سەرەتاییەکان.
– 75 ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندییەکان.
– 100 ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن زانکۆکان.
رافیدەین بانکێکی حکوومیی عێراقییە و ئەو سولفەیەش فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووک لە کوردستان و شار و شارۆچکەکانی مەخموور، خورماتوو، شنگال، خانەقین و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.