لابردنی سفرەكانی دیناری عێراقی دەستپێدەكات

لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بانكی ناوەندی كەوتۆتە خۆ بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو.
عەبدولحوسێن یاسری ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاژانسی ئیبا رایگەیاندووە، ئامادەكاریەكان بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ووڵاتەكەی دەستی پێكردووەو ئەوانیش وەكو لێژنەی دارایی پشتیوانی لەگۆڕینی دراو دەكەن و بەهەنگاوێك بۆ بەهێز بوونی ئابووری ووڵاتی دادەنێن.
لەلایەن خۆشیەوە بانكی ناوەندی رایگەیاندووە، لابردنی سفرەكانی سەر دراو یەكێكە لەسیاسەتەكانی دراوو چاكسازی لەكارگێڕی كردنی دراودا.
ئەمەو ئێستا لەسەرتاسەری عێراق 30 تریلیۆن دینار لەمامەڵەی بەردەوامدایەو ئەگەر ئەو دراوە بگۆڕێت ئەوا سەختە كێشانەوەی ئەو پارەیەو جێگرتنەوەی جۆرێكی تر.