كێ له ئێمه هه‌یه حه‌ز به‌سه‌ركه‌وتن نه‌كات؟ بڕواناكه‌م كه‌سێك هه‌بێت بڵێت (من، حه‌ز به‌سه‌كه‌وتن ناكه‌م)، زۆر باشه كه‌واته پرسیاری دووه‌م ده‌كه‌ین، ئه‌ی بۆچی هه‌ندێ كه‌س له ژیانییاندا سه‌ركه‌وتوون و هه‌ندێ كه‌سیش به‌ده‌ست سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كانییان وه‌یلانیانه؟ وابزانم ئه‌و پرسیاره پرسیارێك نییه لاسایكردنه‌وه بێ؟ بۆچی؟ چونكه ئه‌وانه‌ی له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه له ناخی خۆیاندا بڕوایان وایه ناتوانن سه‌ركه‌وتوو ببن، له كۆتایشدا هه‌ر ئه‌وه دێته جێ كه خۆیان له ناخه‌وه وێنایان كردووه. له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن له ناخی خۆیانه‌وه بڕوایان به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیان هه‌یه، له كۆتایشدا سه‌رده‌كه‌ون.
كه‌واته سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتن له ژیاندا یان له كاره‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌و وێناكردن و تێڕوانینانه‌وه هه‌یه كه خۆمان هه‌مانه سه‌رباره‌ت به خۆمان. كاره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كان به‌وه‌وه هه‌یه ئێمه چۆن له خۆمان و به‌هره‌كانی خۆمان ده‌ڕوانیین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕاستییه‌كانی ناو دڵ و ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابن، ده‌بێ هۆكاره‌كاره‌كان دیاری بكه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی دژه سه‌ركه‌وتنی تاكه‌كانن بخه‌ینه ڕوو وه‌ك:
یه‌كه‌م/ لاوازی له خۆ به‌ده‌ستهێنان:
ئه‌و توێژه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا دووچاری قه‌یرانێكی درێژخایه‌ن بونه‌ته‌وه، تووشی لاوازی و بێهێزی كردوون ناتوانن خۆیان بدۆزنه‌وه. هه‌میشه به گومانه‌وه سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان به تاوانبار و خه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، به گومانه‌وه سه‌یری توانا و ده‌روونی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام له ژیانی پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ته‌ناته‌ت كاروباره كه‌سیه‌كانیشیاندا هه‌ر خۆیان به كه‌متوانا و لاواز ده‌بینن.
به‌ده‌ستهێنانی خود و خۆ دۆزینه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خه، به‌ده‌ستهێنانی خود (خوێ)ـیه بۆ سه‌ركه‌وتن، چۆن ڕۆژانه خوێ له ناو چێشت ده‌كرێ، خوێیه‌كه چ كارێك ده‌كا؟! به‌مجۆره‌ش خۆ دۆزینه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه.
تۆماس ئه‌دیسۆن پێش سه‌د ساڵ ده‌ڵێ “سه‌رنه‌كه‌وتن جگه له قۆناغێك یان تاقیكردنه‌وه هیچیتر نییه” كه‌واته ده‌بێ لاواز نه‌بین و به‌رده‌وام ڕۆژانه ده‌یانجار به خۆمان بڵێین (من به‌هێزم، من سه‌رده‌كه‌وم، من توانایه‌كی زۆر باشم هه‌یه…).
دووه‌م/ بیروباوه‌ڕه كێشكه‌ره‌كان:
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له كاره‌كانیان دووچاری شكست ده‌بنه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ژینگه و خێزان و ده‌وروبه‌ری تیایدا ده‌ژی هه‌میشه قسه‌گه‌لێكی هه‌ڵه ده‌بیستێ وه‌ك (من شكست له‌دوای شكست دێته پێشم به‌ڵام كه‌سانی تر یان فلانه كه‌س هه‌میشه سه‌ركه‌وتوون، یان ده‌ڵێن دنیا چانس و به‌خته و بۆ هه‌ندێ كه‌س ده‌یگرێته‌وه و بۆ هه‌ندێكیش نا) له ڕاستیدا ئه‌و قسانه هیچ ڕاست نین، دنیا بریتییه له هه‌وڵدان و تێكۆشان، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و چونه پێشه‌وه‌یان زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر دانیشتوون.
سێیه‌م/ ئه‌زموونێك له سه‌رنه‌كه‌وتن كۆتایی ژیان نییه:
ئه‌وانه‌ی له كارێكدا سه‌رنه‌كه‌وتوون له‌م بڕوایه‌دان كه گه‌یشتوون به كۆتایی ڕێگه‌كه و ڕێگه‌كه‌ش داخراوه، وا ده‌زانن دیوار و به‌ربه‌رستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌مییان دانراوه، ئیتر بۆیان نییه دووباره هه‌وڵبده‌نه‌وه و به‌ربه‌ست و دیواره‌كه بشكێنن.
له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه، واده‌زانن ئه‌گه‌ر له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی ئه‌وا مانای وایه ئه‌م سه‌رنه‌كه‌وتنه خۆی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی وازبهێنی و جارێكی تر هه‌وڵنه‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و هێشتا ده‌یان هه‌نگاوی ترت ماوه. ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێ هه‌موومان بیزانین كه ئه‌وانه‌ی هیچ كاتێك هه‌ڵه ناكه‌ن و دووچاری شكست نابنه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دانیشتوون و هیچ كارێك ناكه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ هیچ كات هه‌ڵه نه‌كه‌یت و دووچاری شكست نه‌بیته‌وه؟ ئه‌وا له ماڵه‌وه دابنیشه و هیچ كارێك مه‌كه، ته‌نیا سه‌ری تی فی بكه و ساردی و كێك بخۆ و دواتر بخه‌وه. ئایا به‌م كاره ده‌گه‌یته كوێ؟!
سه‌رنه‌كه‌وتن بریتییه له سه‌ره‌تای كاره‌كان و خاڵی وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن. ئایا چه‌ند كه‌س هه‌یه هه‌وڵه‌كانی زانا “تۆماس ئه‌لفا ئه‌دیسۆن”ـی نه‌بیستبێ؟ ئه‌و كه‌سه چه‌ندینجار هه‌وڵیدا بۆ دروستكردنی گلۆپ؟ یان بۆ نه‌تانبینووه بۆ گه‌یشتن به گڵۆپێك یان ڕووناكییه‌ك په‌پوڵه‌كان چه‌ندینجار هه‌وڵده‌ده‌ن؟
چواره‌م/ هه‌وڵنه‌دان بۆ فێربوون: به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی دروست بووه، ئایا چه‌ند كه‌س ڕۆژانه ده‌خوێنیته‌وه؟ چه‌ند كه‌س له ئێمه ڕۆژانه هه‌وڵی فێربوون ده‌دات؟ چه‌ند كه‌س له ئێمه هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و وته‌یه ده‌دات كه ده‌ڵێ “ئه‌گه‌ر ڕۆژێكت به بێ زیاد كردنی زانیارییه‌كانت به‌سه‌ربرد، ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه‌ت به به‌تاڵی له‌ده‌ستچووه”. یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له نه‌خوێندنه‌وه، به‌بێ زانست و زانیاری هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوونمان لێ دیار نییه تا بۆی بچین، بۆیه له‌سه‌ر بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌خوڵینه‌وه و هه‌ر له شوێنی خۆماندا خۆمان ده‌بینین.
پێنجه‌م/ له‌سه‌ر یه‌ك ڕێچكه ڕۆیشتن: سه‌ركه‌وتن پێویستی به گۆڕانكارییه، ده‌بێ هه‌موو ڕێگایه‌كی نوێی گونجاو تاقیبكه‌یته‌وه، ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌ڵبژارده و ڕێگه‌ی ترت له‌به‌رده‌مدا بێ، نابێ له‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌دا بخولێیته‌وه، نابێ هه‌میشه له‌یه‌ك ده‌رگادا بده‌یت، ئه‌و بابه‌ته‌ی ئامانجی تۆیه و شه‌و و ڕۆژت بۆی خستۆته سه‌ریه‌ك، ته‌نیا له یه‌ك ڕێگه‌وه نییه كه بتوانی بۆی بچی، به‌ڵكو ڕێگای تر زۆرن، له‌م ڕێگایه سه‌ركه‌وتوونه‌بویت ڕێگه‌ی تر هه‌لبژێر، ئه‌و ده‌رگایه نه‌كرایه‌وه له ده‌رگای تر بده، یان ئه‌و ئامرازه‌ت گونجاو نه‌بوو، ئامرازی تر هه‌ڵبژێره. دڵنیابه پاش هه‌وڵدان و تێكۆشان به ده‌ستی خاڵی ناگه‌ڕێیته‌وه.