نەوەی نوێ ناتوانن پارە بژمێرن

لێکۆڵەرەوان هۆشداری دەدەن لە بارەی هۆشیار نەبوونی نەوەی نوێ لە ڕووی ژماردنی پارەوە.

لە کاتێکدا لە ئەوروپا بەکارهێنانی کارتی ئەلکترۆنی بۆ پارەدان زیاتر بەربڵاودەبێتەوە، لە ئێستاد نەوەی نوێ لە ژماردن و حسابکردنی باقی پارەکانیاندا زۆر بێ زانیارین.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی لەندەن لە بەریتانیا، بە هۆی ئەوەی کە خێزانەکان بە بەردەوامی بە کارتی ئەلکترۆنی کاروباری بازاکردنیان ئەنجام دەدەن، لە دایکبووانی دوای ساڵی ٢٠٠٠ زۆر سەرکەوتونین لە ژماردنی پارەی کاغەز و باقی ئەو پارانەی کە خەرجی دەکەن لە کاتی بازاڕکردندا.

بە گوێرەی شارەزایان، نامۆبوونی منداڵان بەرامبەر “خەرجی رۆژانە” هۆکارێکە بۆ ئەم حاڵەتە و بە پێی کاتیش ئەم نەزانییەی منداڵان ڕێ خۆشدەکات بۆ نەخوێندەواری دارایی.