كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی پردی دەباشان لە شاری سلێمانی دەستیپێكردەوە

كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی پردی دەباشان لە شاری سلێمانی دەستیپێكردەوە و پرۆژەكە لە قۆناغی دووەمیدا لەسەر بودجەی شارەوانی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

لەو بارەوە ئەبو بەكر تەیب لیپَرسراوی پرۆژەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو لە ئێستادا قیرتاوكردن و كربستۆن و شۆستەكان جێبەجێ دەكرێت و تێچووی پرۆژەكەش بڕی 1 ملیار دینارە.

لێپرسراوی پرۆژەكانی شارەوانی روونیشیكردەوە: هەوڵدەدەن لە هەفتەی ئایندە بەشی سەركەوتنی سایدەكە تەواو بكرێت و بكرێتەوە و لەپێش جەژنیش بەشی سایدی هاتنەخوارەوەی بەڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.