جۆوی ھۆد ، سەرپەرشتیاری كارەكان لە بالیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا عێراقی لە سزای كڕینی وزەی ئێران بەخشی و لەمەودوا دەتوانێت وزەی پێویست لەو ئێران بكڕێت.
ھۆد جەختی لەوەش كردەوە كە گرنگە بۆ ئەمریكا كە ئابووری عێراق رووبەروی ھیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبێت و قەیران نەیگرێتەوە و هەروەها وتی: ھەمیشە وڵاتانی دیكە ھاندەدات بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنان و تەنانەت پاڵپشتیكردنی لە سەرجەم بوارەكاندا، روو لەعێراق بكەن.