له‌كاتی عوسمانیه‌كاندا دانیشتوانی عیراق به (قرش و مه‌جیدی و لیره)ی عوسمانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان ده‌كرد.
كه ئینتداب ده‌ستیپێكرد به‌ریتانیه‌كان كۆتاییان به ئاڵ‌وگۆڕكردن به (لیره)ی عوسمانی هێناو عیراق له‌ڕووی داراییه‌وه خرایه پاڵ سیسته‌می دراوی هیندی كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه بهڕێوهدهبراو ئیتر (ڕوپییه) و (عانه یان ئانه) له‌ساڵی 1914 ده‌رچوو، كه وێنه‌ی شا(ئیمپڕاتۆر)ی به‌ریتانیا (جۆرجی پێنجه‌م)ی پێوه‌بوو وه بووه دراوی سه‌ره‌كی له مامه‌ڵه‌و ئاڵ‌و وێری بازاردا تا ساڵی 1931 درێژه‌ی كێشا.
له‌و ساڵه‌دا (ئه‌نجومه‌نی دراوی عیراق) له له‌نده‌ن دامه‌زرا كه ئامانجی دانانی دراوی تایبه‌ت بوو به‌عیراق به‌ناوی (دینار) كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر ئینتدابی به‌ریتانی، بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مدا دیناری عێراقی به‌شێوه‌ی كانزاو كاغه‌ز ده‌ركراو نرخه‌كه‌شی به پاوه‌ن خه‌مڵێندرا به‌جۆرێك كه
1 دینار = 1 پاوه‌ن
وه نرخی
1 دینار= 13 روپیه كه له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه كرابوویه دراوی ڕه‌سمی عێراق
1 دیناریش= 1000 فلس
دراوه كاغهزیهكان له ڕووبعه دینار‌و نیودینار و دینار و پێنج دیناری و ده دیناری و سهددیناری پێكده‌هات
هه‌روه‌ها دراوه كانزایهكانیش له فلسی و دووفلس و چوارفلسی و دهفلسی و بیست فلسی و په‌نجا فلسی و دووسهدفلسی بوون، وه هه‌موو دراوه كانزایی و كاغهزیهكانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی وێنه‌ی مه‌لیكه‌كانی عێراقیان پێوه‌بوو (فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م و مه‌لیك غازی و فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ) له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌مووزی 1958 بانكی ناوه‌ندی عیراق دیناری كانزایی و كاغه‌زی نوێ ده‌رده‌كات كه درووشمی كۆماری پێوه‌بوو.
له‌ساڵی 1959شه‌وه ئیتر دیناری عێراقی په‌یوه‌ست نابێت به پاوه‌نی بهریتانیهوهو له‌بری پاوه‌ن په‌یوه‌ست ده‌كرێت به دۆلاری ئه‌مریكیه‌وه و بانكی ناوه‌ندی هه‌ر دینارێك به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌م جۆره دیاری ده‌كات
1دینار= 2دۆلار و 80 سه‌نت
دراوه‌كانی سه‌رده‌می كۆماری تا ساڵی 1967 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو له‌ساڵی 1971 و 1973 و 1978 دا دینار به دیزاینێكی نوێ چاپ كرا.
ئایا ئه‌زانی عانه چییه؟
عانه چییه و چۆن هاتۆته عیراقه‌وه..
دراوێكی كۆنی هیندستانه و زۆر له‌وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌كارییان ده‌هێنا.
بۆیه‌كه‌مینجار هیندستان دروستی كردوه‌و به‌كاریهێناوه له‌دوای هیندیش پاكستان یه‌كه‌مین وڵات بووه به‌كاریهێناوه.
دواتر به جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆته‌وه و به‌كارهاتووه.
عانه چۆن گه‌یشته عیراق ؟
له سه‌ره‌تای داگیركردن و له‌شكركێشی عیراق له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینگلیز و به‌ریتانیاوه،كه به‌شێكی زۆر له سوپاكه‌ی سه‌ربازی هیندیه‌كان بوون، بۆیه زۆر له‌سه‌ربازه هیندیه‌كان عانه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ شت كڕین و ئاڵ‌وگۆڕكردن، ئیتر عانه‌ش بوو به دراوێكی ڕۆژانه ..
ده‌ركردنی یه‌كه‌م دراوی نیشتمانی عێراقی:
دیناری عێراقی به‌پێی یاسای ژماره 44 ی ساڵی 1931 له‌چاپدراوه و به‌هاكه‌شی بۆ دانراوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ساڵی 1932 و له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مدا دیناری عێراقی به ره‌سمی خرایه بازاڕه‌وه‌و جێگه‌ی روپیه‌ی هندی گرته‌وه و بووه دراوی ره‌سمی عیراق.
كه یه‌ك 1 دینار له‌به‌رامبه‌ر = 13 روبیه ⅓
هیندی دیاری ده‌كرێت،له میانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا تا ساڵی 1932
ڕوپیه‌ی هیندی به‌كار براوه له‌عیراقدا.
یه‌ك ڕوپیه حه‌فتا و پێنج فلس بوو عانهیهكیش چوار فلس بوو.
به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر جونه‌ی ئسترلینی:
له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای 44 یه‌ك دینار هاوتای یه‌ك جونه‌یی ئسترلینی بوو و به‌رامبه‌ریش بوو به 13 روپیه . پاشان به‌پێی قۆناغه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌هاكه‌یدا هاتووه و تاوه‌كو ساڵی 1958 دینار وابه‌سته یان په‌یوه‌ندیدار بووه به جونهیهوهو له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌ش دۆلار كراوه‌ته بنه‌مای دینار .
له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا هه‌موو دراوه‌كانی عیراق چی كاغه‌زی یان كانزایی بن وێنه‌ی پاشایان له‌سه‌ربووه .
به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌پێی ساڵه‌كان:
ساڵی 1932 یه‌ك دینار =4.86 دۆلار.
ساڵی 1949 یه‌ك دینار = 4.08 دۆلار.
ساڵی 1971 یه‌ك دینار = 2.80 دۆلار.
ساڵی 1973 یه‌ك دینار = 3.39 دۆلار.
ساڵی 1982 یه‌ك دینار = 3.22 دۆلار.
ساڵی 1988 چوار دینار =یه‌ك دۆلار .
ئاماده‌كردنی / داناز عه‌بدولڕه‌حمان
بۆ ئه‌م بابه‌ته زانیاری له چه‌ندین سه‌رچاوه وه‌رگیراوه