مەترسییەکی نوێ چاوەڕێی جیهان دەکات

بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و سەپاندنی باج بە سەر یەکدا لە لایەن هەردوو وڵاتەوە، جیهانی خستووەتە لێواری جەنگێکی ئابوورییەوە. مۆرگان ستانلی رایگەیان کە ئەگەر لە دانوستانەکاندا نەگەشتنە ڕێکەوتن ئەوا جیهان رووبەڕووی قەیرانێکی ئابوری دەبێتەوە.

مۆرگان ستانلی کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی وەبەرهێنان لە جیهاندا هۆشداری دا لە بارەی ئەوەی کە ئەگەر دانوستانەکانی چین و ئەمریکا بە ڕێکەوتن کۆتایی نەیەت ئەوە جیهان دوچاری کورتهێنانێکی تر دەبیتەوە.

لە دانوستانەکانی چین و ئەمریکادا تا ئێستا نەگەشتوون بە ڕێکەوتن و ئێستەش کۆشکی پی باجی زیاتری خستە سەر بەرهەمە چینییەکان. چینیش ڕایگەیاند کە باجی گومرگ بۆ سەر زیاتر لە ٦ هەزار بەرهەمی ئەمریکا زیاد دەکاتەوە.

ئەگەر جەنگی ئابوری لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕووبدات، ئەوا کاریگەری بەسەر هەموو جیهانەوە دەبێت.

رێکخراوەکە لە سەرەتای هەفتەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە گرژی بۆ ماوەیەکی کاتی کاریگەری زۆری نابێت بەڵام لە ئەگەری بەردەوامبوونی گرژییەکان و شکستهێنانی ڕێکەوتنەکان، ئەوا بازارەکان دوچاری زیانێکی زۆر گەورە دەبنەوە.  

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کورتهێنان بە واتای “فراوانبوونی ساڵانە سنوری لەسەدا ٢.٥ تێنەپەڕێنێت” دێت.

ئەو بڕی لەسەدا ٢٥ی باجانەی خراوەتەوە سەر بەرهەمە چینییەکان کە بە ٢٠٠ ملیار دۆلار نرخەکەی مەزەندە دەکرێت، ئەگەر بۆ ماوەی ٣-٤ مانگ بەردەوام بێت ئەوا فراوانبوونی جیهانی بە ٥٠ پلە خاودەبێتەوە و ڕێژەی فراوانبوونیش بۆ لەسەدا 2.7 دادەبەزێت.

مۆرگان ستانلی پێی وایە هەرچەندە باجەکان تا دێت لە لایەن ئەمریکا و چینەوە بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئەم گرژییانە کاتین.