عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستانو توركیا رێگایەكی تر بۆ هەناردەكردنی نەوت بدۆزنەوە، ئەگەر گرژی لەنێوان ئەمریكاو ئێران دروست ببێت.
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، وەفدێك دەنێرن بۆ ئەمریكاو تاران بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكانی نێوانیانو بۆ چارەسەری ئەم قەیرانەش سەردانی كوەیت دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانو توركیا كار بۆ ئەوە بكەین رێگایەكی بەدیل بۆ هەناردەكردنی نەوتی عیراق بدۆزینەوە، ئەگەر گرژی لەنێوان ئەمریكاو ئێران دروست ببێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی داخستنی گەرووی هورمزدا بەدیلی ستراتیژیمان هەیەو زیادكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتیش پرۆژەیەكی ستراتیژیەو كاریشمان بۆ كردووە.