دوو وڵاتی كه‌نداو بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی جێگره‌وه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو، په‌نا بۆ عێراق ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خۆیان له رێگه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
فه‌یسه‌ڵ عیساوی، په‌رله‌مانتاری عێراق له پارێزگای ئه‌نبار، ئاشكرای ده‌كات، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كوه‌یت و قه‌ته‌ڕ، پێشنیازێكیان داوه‌ته عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته، نه‌وتی خۆیان هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه له‌ناوچه‌كه.
له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیش له نێوان ئه‌و دوو وڵاته، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌رێكی دووره، ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌بێته شوێنێكی مه‌ترسیدار بۆ تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته.
هه‌ر بۆیه له ئێساوه هه‌وڵده‌ده‌ن جێگره‌وه‌یه‌ك به خاكی وشكانیدا بدۆزنه‌وه، كه ره‌نگه عێراق گونجاوترینیان بێت.
وه‌ك پهرلهمانتارهكهش ئاشكرای ده‌كات، هه‌ردوو وڵات پێشنیازی هاوشێوه‌یان داوه‌ته عێراق و ده‌یانه‌وێت بۆ به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون.