سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ھەوڵ دەدەن لەگەڵ تورکیا و ھەرێمی کوردستان رێگەی دیکە بۆ ھەناردەکردنی نەوت بدۆزنەوە.
عادل عەبدولمەھدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز رایگەیاند کە لە کاتی داخستنی گەرووی ھورمز، وڵاتەکەی ستراتیجییەتی دیکەی داناوە و وتی: “گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و تورکیا کار بکەین بۆ ئەوەی رێگەیەکی دیکە بۆ ھەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە”.
عادل عەبدولمەھدی جەختیکردەوە کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ستراتیجییدا، ھەوڵ دەدەن چەند دەروازەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەئێستادا گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکدا تا دێت زیاد دەکات.