به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كانی بی ئێم زۆر له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌كارده‌هێندرێن و به‌و ئۆتۆمبێلانه ناسراون كه خه‌ڵكی زۆر حه‌زیان پێ ده‌كات بۆیه كۆمپانیاكه ساڵانه نوێكردنه‌وه‌یان تێیدا ئه‌نجام ده‌دات.
كۆمپانیای بی ئێم ئه‌ڵمانی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی بۆ ساڵی 2020 نمایش كرد به‌ناوی “بی ئێم حه‌وت سێریس” كه به “بی ئێم 750” ناسراوه، تێیدا جوانترین دیزاینی به‌كارهێناوه و هێزه‌كه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ره.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش وتووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی زۆر پته‌و و گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هێزه‌كه‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه و باسی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌وه نه‌بێ كه كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و ناوازه ده‌بێ و زۆر جیاواز و ناوازه‌یه و شێوه‌ی كلاسیكییه‌كه‌ی نه‌ماوه.
بی ئێم ده‌بڵیوو “BMW” كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن “كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ”ه‌وه له شاری “مونشن” دامه‌زراوه، BMW له “ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا” بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.