ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل له‌تێكچوونی دۆخی ئابوری میسر ده‌ترسن‌و پێیانوایه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل ده‌بێت، به‌ڵام پسپۆڕێكی بواری ئابوری میسر له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نییه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (زه تایم ئۆف ئیسرائیل)ی ئیسرائیلی، سه‌ركرده‌كانی ته‌لئه‌بیب پێیانوایه، تێكچوونی باری ئابوری میسر، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قاهیره‌و ته‌لئه‌بیب ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (د. حه‌مدی عه‌بدولعه‌زیم) پسپۆڕی ئابوری میسر به‌سایتی (ئیلاف)ی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندووه، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان میسر‌و ئیسرائیل كه‌م‌و ڕێژه‌ییه، بۆیه گۆڕانكارییه له‌ناكاوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك له‌و دوو لایه‌نه نابێت.