سعودیه یه‌كه‌م ھه‌نگاوه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای له نێوان وڵاتانی كه‌نداو و باشوری عیراق، ده‌ستپێده‌كات.
ده‌سته‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌نداو بڵاویكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له پێناو پێدانی وزه‌ی كاره‌با به عیراق له ساڵی 2020دا.
وتیشی: ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه له سه‌ردانه‌كه‌ی “عادل عه‌بدولمه‌ھدی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ سعودیه له 17ی نیسانی رابردوودا، رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی كۆتاییش له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی له مانگی ئایار یاخود مانگی حوزه‌یرانی داھاتوودا كرا، ده‌سته‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌نداو، ده‌توانێت له سه‌ره‌تای ھاوینی ساڵی داھاتووه‌وه، نزیكه‌ی 500 مێگاوات كاره‌با بداته عیراق.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی پلانێكی فراواندایه بۆ په‌ره‌پێدانی تۆڕی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌نداو، ھاوكات به پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ھاریكاری كه‌نداویش، داده‌نرێت.