سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد له‌ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە۲۰۱۹/٥/۲۰ لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد له‌ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مارشال پیلینگسلی .

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی دارایی وئابووری و پێویستی بەھێزکردنی ھاریکاری بواری بانکی نێوان ھەردوو لادا.

ھەر لەو دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان و گرنگی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری کرا لە پێناوی بەدیھێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ناوچەکەدا.