ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتنه‌ناوه‌وه‌ی مریشک به هه‌موو جۆره‌کانی قه‌ده‌غه
ده‌کرێت و داواکراوه هه‌موو ده‌روازه سنوه‌یه‌کان پابه‌ندبن پێوه‌ی.
سیروان محه‌مه‌د
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژناموانیدا ڕایگه‌یاند”
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که له 18/5 بڕیاری له‌سه‌ر
دراوه و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق واژۆی له‌سه‌ر کردووه هاورده‌کردنی مریشک و هێلکه و ماسی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت”
وتێشی” داوای
له‌ته‌واوی ده‌روازه سنوریه‌کان کراوه که په‌یوه‌ستبن به‌بڕیاره‌که‌وه هه‌ر
خاڵیکی سنوری کار به‌و بڕیاره نه‌کات ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسای و ماددی
ده‌بێته‌وه”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”
بڕیاره‌که له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆی و به‌رهه‌می زۆری په‌له‌وه‌ر ده‌رکراوه
که‌له‌ناوخۆی عێراقدا توانای ئه‌وه هه‌یه پێداویستی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشک
دابینبکرێت”.
له‌ئێستادا له‌سلێمانی
800 کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یه که خۆی له 1250 هۆڵی به‌رهه‌م هێنانی مریشک ده‌بینێته‌وه
که له‌توانایاندا هه‌یه به‌رهه‌می مریشکی ناوخۆ دابینبکه‌ن و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش
بکه‌ن.
سه‌رۆکی ژووری
بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که په‌یوه‌ستبێت
به‌و بڕیاره‌وه که‌چه‌ندین ساڵه ژووری بازرگانی چاوه‌ڕوانی بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌یه.
نازم عه‌بدووڵا
جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌کانی سلێمانی له‌کۆنگره ڕۆژ نامه‌وانیه‌که‌دا
ڕیگه‌یاند” کارکردن به‌بڕیارێکی له‌و چه‌شنه جێگه‌ی دڵخۆشیه وه ئێمه
سالانێکی زۆره چاوه‌ڕێین بڕیارێکی له‌و جۆره ده‌رکرێت”.
وتیشی”
ده‌روازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تائێستا به‌رهه‌می مریشکی به‌ستو له‌وولاتانه‌وه
ڕێگه‌ی پێده‌ده‌ن بێته ناوه‌وه که‌ئه‌مه‌ش وایکردووه به سه‌دان هۆڵی به‌رهه‌م
هێنانی مریشک کاره‌کانی ڕاگرێت و توشی زه‌ره‌ری زۆر ببن بۆیه ئه‌م بڕیاره
دووباره ده‌بێته‌وه هۆکار تا هۆڵه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی مریشک ده‌ستبکه‌نه‌وه
به‌کارکردن و به‌رهه‌مه‌کانیان پاره بکات و زیانیان پێنه‌گات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”
هیوادارین که خاڵه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش په‌یوه‌ستبن به‌و بڕیاره‌وه
تائێمه‌ش بتوانین به‌رهه‌می زیاتری مریشک به‌رهه‌م بهینین”.
له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا حکومه‌تی عێراقی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌مێکی ده‌رکرد که
له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م دێت و توانای پڕکردنه‌وه‌ی بازاڕیان هه‌یه.