لەکۆبونەوەیەکدا کە لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو بەئامادەبونی خاوەنی فرۆشیارانی ماتۆرسکیل و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاردرا ئەو جێگایانەی ماتۆڕ دەفرۆشن مۆڵەتیان پێبدرێت و بکرێن بەفەرمی، ئهو شوێنانهش كه ماتۆڕ چاك دهكهنهوه دهبێت مۆڵهتی پیشهی وهربگرن.
ڕۆژی ٥/١٩ لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ خاوەن فرۆشیارانی ماتۆرسکیل لەسلێمانی و نوێنەری گومرگی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە قائیمقامێتی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدا.
پاش قسەکردن لەسەر بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەدەغەکردنی ھاتنە ناوەوەی ماتۆرسکیل بۆ ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەو ڕوداوە زۆرە ھاتوچۆ یانە و کێشانەی لەڕابردودا ڕویانداوە، لەئێستادا خاوەن فرۆشیارانی ماتۆڕسکیل داوا دەکەن کارەکانیان بکرێت بەفەرمی و پێدانی ڕەقەم بکرێتەوە و ئەو ماتۆڕسکیلانەی کەھەیە بەفەرمی لە ھاتوچۆی سلێمانی تابلۆیان پێبدرێت.
لەکۆبونەوەکەدا یاسین ڕەحم ڕایگەیاند ”لەگەڵ تەواوی لایەنەکان پەیوەندیدارەکان ھەوڵ بۆ بەیاسایکردنی کاری ماتۆڕسکیل دەدەین وە ھەمو ماتۆڕێک ژمارەی ھەبێت و لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانیەوە خاوەندارێتی دیاریبکرێت تا لە ھەر کێشەیەکدا بزاندرێت خاوەنی ئەو ماتۆڕە کێیە”.
ڕاشیگەیاند” سەرەتای بڕیارەکەمان بەوە دەست پێکرد کە ھەر جێگەیەک کە ماتۆڕسکیل دەفرۆشێت مۆڵەتی کارکردنی ژەبێت وەک پێشانگای ئۆتۆمبێلەکان کە لەسلێمانی ئۆتۆمبێل دەفرۆشن, ئهو شوێناشی ماتۆرسكیل چاكدهكهنهوه پێوسته سهردانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی بكهن ومۆڵهتی پیشهی وهربگرن”.
لەئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك پيشانگاكانى كرين و فروشتن ئۆتۆمبێل به ياساى ٥٨ ى ساڵى ١٩٧٨ مۆڵەت دەدات بەو کەسانەی کە دەیانەوێت پێشانگای فرۆشتنی ماتۆڕ سکیل دانێن.
خاوهن كۆگاكانی فرۆشتنی ماتۆر سكیل دهستخۆشیان له ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی كرد لهپایی ههوڵهكانی بۆ چارهسهر كردنی كێشه و گرفتهكانیان و بهیاسایی كردنی پێشهبگاكانیان.