له‌شاری سلیمانی بۆ یه‌که‌مجار خانمێک
براندێکی کوردی دروست ده‌کات که‌تایبه‌ته به ئاماده‌کردنی جلوبه‌رگی ئاهه‌نگی خانمان
به‌هه‌مو جۆره‌کانی.
ئه‌ڤین ئازاد خه‌لیفه، خاوه‌نی مارکه‌ی
ناهیده ڕایگه‌یاند” بازاڕی تایبه‌تم کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ کارگه‌یه‌ک به‌مارکه‌ی
تایبه‌ت به‌خۆم له به‌رهه‌م هێنان و دروستکردنی جلوبه‌رگی بوک و جلی تایبه‌ت به
ئاهه‌نگ”.
ڕاشیگه‌یاند” کارگه‌یه‌کی تایبه‌تم
کردۆته‌وه که له‌شاری سلێمانیه و کاری ئاماده‌کردن و دروستکردنی جلی خانمانه
به‌تایبه‌تی ئه‌و جلانه‌ی بۆ ئاهه‌نگ به‌کاری ده‌هێنن وه جلی بوک ده‌دورین به‌هه‌موو
داواکاریه‌ک و شێوازێکی نوێ خانمان ده‌توانن به‌خواستی خۆیان داوای بکه‌ن و بۆیان
بدورین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی
ئه‌م کارگه‌یه و مارکه‌ی تایبه‌ت به‌خۆمان وه دوو براندی جیهانیشم هێناوه‌ته
سلێمانی که مارکه‌ی ڕۆزه کڵارا بۆ جلی ئاهه‌نگ وه ستاره میدن لارنیا کۆسماتیک
تایبه‌ته به پێداویستیه جوانکاریه‌کانی خانمان پۆڵندییه، وه مارکه‌ی لوک سه‌نتره
ئیسپانی بۆ کریستاڵ پێداویستیه‌کانی جوانکاری بوک و خانمانه”.
ناهیده یه‌کێکه له خه‌یاته‌کۆنه‌کانی شاری
سلێمانی که‌ماوه‌ی 30 ساڵه له‌شاری سلیمانی کاری به‌رگدوری ده‌کات و به‌شێکی زۆری
خانمانی شاری سلێمانی ئاشنان به‌کاره‌کانی له ئێستاشدا کارگه‌یه‌کی دامه‌زراندووه
و 15 که‌س کاری تایدا ده‌کات له‌بواره‌کانی دیزاین و به‌رگدرودا که هه‌موو
ڕۆژانێکی شه‌ممان جل‌و به‌رکی نوێ نمایش ده‌که‌ن.
له‌ئێستادا ئه‌و خانمه له‌ناو بینای سیتی سه‌نته‌ر
کاره‌کانی نمایش ده‌کات و له‌ڕۆژی 20/5 کاره‌کانی ده‌ست پێده‌کات و خانمان ده‌توانن
سه‌ردانی بکه‌ن و نوێترین جۆره‌کانی جل و به‌رگی خانمان ببینن.