فه‌رمانگه‌ى فڕۆكه‌وانى فیدڕاڵى ئه‌مه‌ریكى هۆشدارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و داوا له فڕۆكه بازرگانییه‌كان ده‌كات له‌كاتى فڕینیان به‌سه‌ر ئاوى كه‌نداو و كه‌نداوى عومان وریا بن به هۆى ئه‌و گرژییانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌یه.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هۆشدارییه‌ى فه‌رمانگه‌ى فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكا رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ده‌رچووه، به‌ڵام دره‌نگتر شه‌وى رابردوو بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فڕۆكه‌وانى فیدڕاڵى ئه‌مه‌ریكى هاتووه، “ئه‌م هه‌نگاوه دواى زیادبوونى چالاكییه سهربازیییهكان و گرژیى سیاسى ناوچه‌كه دێت”.
هه‌روه‌ها به راشكاوى ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه مه‌ترسى هه‌یه ئێران فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئه‌مه‌ریكى بكاته ئامانج.
ماوه‌ى 20 رۆژه گرژییه‌كى زۆر له ناوچه‌ى كه‌نداو به هۆى ململانێى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه دروست بووه.
له هه‌فته‌ى رابردوو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوو هۆشداریى بڵاو كرده‌وه له یه‌كه‌میان چه‌ند رێنوێنییه‌كى به ئه‌مه‌ریكییه‌كانى عێراق دا و له دووه‌میشیان دا داواى له به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.