به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی و دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر، ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌رانیان كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا دوای كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی، سه‌ردانی ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌و ده‌روازه سنوریه‌یان كرد‌و دواتر له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و لێپرسراوی به‌شه‌كان كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن له سنوره‌كه، هه‌روه‌ها له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تێچووی زیاتر له 27 ملیۆن دۆلار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له‌سنوره‌كه جێبه‌جێكراون، وه‌ك بینای پاسپۆرت و باڵه‌خانه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی و ئه‌نجامدان و كۆنكرێتكردنی 15 هه‌زار مه‌تر دووجا بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان، دانانی به‌ردی بناغه‌ی بینای پشكنینی ئه‌و خۆراك و خورده‌مه‌نیانه‌ی له‌و ده‌روازه سنوریه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران له‌ساڵی 1991 ـه‌وه تائێستا بازرگانی هاوبه‌شی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، له ئێستاشدا به ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی شاده‌ماری بازرگانی هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی فراوانكردنی ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه چه‌ند پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تیادا ئه‌نجامداوه‌و بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری خزمه‌تگوزاری ئه‌نجامبدرێت.