داهاتی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٣٤ ملیۆن دۆلار بووە


کۆشکی سپی داهاتی ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کرد و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە ترەمپ ساڵی پار بڕی ٤٣٤ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧، ١٤ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە. بەو پێیەش ترەمپ تەنها لە هوتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ کە لە واشنتۆنە، ٤٠.٨ ملیۆن دپلار داهاتی بووە. 

لە روونکردنەوەیەکدا کۆشکی سپی داهاتی ساڵی رابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرۆکی ئەمرکا ساڵی پار بەلایەنی کەمەوە ٤٣٤ملیۆن دۆلار داهاتی بووە. شایەنی باسە لە بەڵگەنامەکەی کۆشکی سپیدا راگەیەندراوە کە هوتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ لە واشنتۆن داهاتی ساڵی پاریی ٤٠.٨ ملیۆن دۆلار بووە.

شایەنی باسە کۆشکی سپی راشیگەیاندووە کە هوتێلی Mar-a-Lago کە دەکەوێتە فلۆریدا، داهاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٨، ٢٢.٧ ملیۆن دۆلار بووە. ئەوەی مایەی سەرنجە، کەمبوونەوەی داهاتەکەیە ، بەو پێیەش ساڵی ٢٠١٧ داهاتی گشتیی دۆناڵد ترەمپ ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووە و بە بەراوردە لەگەڵ ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی ١٥ ملیۆن دۆلار زیاتر بووە.

لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سپی لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆناڵد ترەمپ ٣١٥ ملیۆن دۆلار قەردارە و لە بەیاننامەی داهاتی سەرۆک ئاماژەی پێکراوە. لەلایەکی دیکەوە لە بەشێکی دیکەی قەردەکاندا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ٥٠ ملیۆن دۆلار زیاترە، بەو شێوەیەش کۆی گشتی قەرزەکان بە وردی دەرنەکەوتووە و ئەوەی کە هەژمار کراوە تەنها لەسەر ٥٠ ملیۆن دۆلارەکەیەوەیە.

راکسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای بەیاننامەی مولکیی دۆناڵد ترەمپیان کردبوو و بۆ ئەو مەبەستەش کاتیان بۆ دانابوو. شایەنی باسە ترەمپ دەستی لە بازرگانی کردن نەکێشاوەتەوە کە ئەمەشیان دژی نەریتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکایە، بەڵام سەرجەم دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی هەردوو کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ جونیۆر و ئێریک ترەمپ کردووە.