شاندی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەشی قەرزی بانكی KFW كۆبونەوە


دوای ئەوەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریانکرد لە کۆنفرانسی بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبای سەوز کەدۆستی ژینگەیە، چەند دیدارو کۆبونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ بەرپرسانی بازرگانی و ئابوری و حکومی ئەنجامدا.

ڕۆژی ھەینی ٥/١٧ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ووڵاتی ئەڵمانیا چاویانکەوت بە بەڕێوەبەری بەشی قەرزی بانکی KFW.
 
لەکۆبونەوەکەدا بەرنامەی چۆنیەتی پێدانی قەرز بۆ شاندەکە ڕونکرایەوە.

 بەشی قەرزی بانکەکە ئەوەیان بە شاندی بازرگانی ژوور ڕاگەیاند ”كوردستان، ئەتوانێت سود لەو قەزە ببینێت بە پێی پشكی خۆی كە لە عێراق بەری ئەكەوێت”.

شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا بەڵێنیان پیدان کە كاربكەن و ئەو زانیاریانە بگەیەنن بەحکومەتی ھەرێم لەسەر ئەو پێدانی قەرزە.