ئەمڕۆ هەینی بیت کۆین زیاتر لە ٢٠% بەهای خۆی لەدەستدا و ئەوانەی لە بواری مامەڵەی ئەلیکترۆنیدا کاردەکەن یەکێک لە ئەگەرەکان بەوە دەزانن کە کەسێک قازانج دەیەوێت بە هەرزان ئەو دراوەی دەستکەوێت.
بەهای بیت کۆین بۆ ٦١٧٨ دۆلار لە بۆرسەی (بتستامپ) دابەزیوە، کە ڕێژەی ٢١.٦% بەهای خۆی لەدەستداوە. لەوبارەیەوە ریان راباجلیا سەرۆکی ئاڵوگۆڕ لە کۆمپانیای (ئۆ ئێس ئێڵ) بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان وتویەتی “ئەم دابەزینە چاوەڕوان نەکراو بووە”.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەوانەیە ئەمە بە فەرمانی کۆمەڵێک کەسی گەورە بێت، یان تەنیا کەسێک، کە قازانجێکی زۆر لە دابەزینی نرخی ئەو دراوە دەکات و دەیەوێت بە نرخێکی هەرزان دەستی بکەوێت.