تورکیا مەترسی قەیرانێکی لەدەستدانی بەهای دراوی هاوشێوەی ٢٠١٨ ی لەسەرە


مودیس رایگەیاند کە هێزی دامەزراوەیی تورکیا لاوز بووە و هەستیاری دەرەکی زیادی کردووە، لە ئەنجامی ئەمەشدا، پرۆفایلی کرێدیتی وڵاتەکە لاواز بووە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمرۆ لە سایتی Moody’s بڵاوکردەوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە بەهۆی ناکۆکی سیاسی و لاوازبوونی دامەزراوەکان و کوالیتی سیاسەتی ئابووری و گەورە و کەمبوونەوەی شەفافیەت لەگەڵ گرژییە هەرێمییەکان و هەڵە سیاسییەکان، ئەگەر ئەوە هەیە کە تورکیا دوچاری قەیرانێکی هاوشێوەی ٢٠١٨ ڕووبداتەوە.

موودیس بارودۆخی تورکیا بە پەنگخواردوو ناوبرد و لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانێکی تری دراو، ئەوا لەوانەیە ئەم پەنگخواردنەوە زیاتر بخایەنێت.

“ئەگەر کاربەدەستانی تورکیا چەند هەنگاوێک نەنێن کە پێویستی بە سەرچاوەی دەرەکی کەمبکات و فشاری هەڵاوان نەهێڵێت و وڵاتەکە نەخاتە سەر ڕێی بەردەوام بوون و گەشەسەندنەوە، ئەوا پلەی کرێدیت وەرگرتنی تورکیا زۆر کەمدەکات.”

موودیس پلەی Ba3 داوە بە تورکیا بە مانای خراپی ئاستی وەبەرهێنان لە وڵاتدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا لایەنە ئەرێنییەکانی تورکیا کە ئاماژەی پێکرا گەنجیی دانیشتووان و کەمی قەرزی گشتییە.