له‌ سلێمانی كۆمپانیای جاكوار ئێوارەخوانێكی رێكخست

كۆمپانیای  جاگوار لاندرۆڤەر لەگەڵ كڕیارەكانیدا ئێوارەخوانێكی بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان رێكخست كە وەك نەریتی ساڵانەیان چەند دیدارێك بۆ كڕیار و بەرهەمەكانی كۆمپانیاكەیان رێكدەخەن.

 سەباح محەمەد سەباح بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای سەردار بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل ووتی: كۆمپانیاكەیان پێنج لقی سەرەكیان لە هەموو عیراقدا هەیە كە سێ لق لە كۆمپانیاكەیان لە كوردستانە و تاكە بریكاری سەرەكی كۆمپانیای لاندرۆڤەری بەریتانین.

سەبارەت بەم ئێوارەخوانەش، كەیوان عوسمان سەرپەرشتیاری لقی سلێمانی كۆمپانیاكە ووتی: ئێمە وەك خێزانێك پێكەوە كۆبووینەوە و ئامانجمان بەردەوامی خزمەتەكانمانە بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا.