ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبوویەوە بۆ ٧٢ دۆلار و ٨٨ سهنت، ھەروەھا بهرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس بە ٦٣ دۆلار و ٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
هەڵبەت بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهان پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی یاخوود کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن وڵاتی ئەمریكا.
هاوکات جێگای سەرنجە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە هەڵكشان و داكشاندایە، کەچی ئەمڕۆ لە كۆتا مامەڵەدا لە نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.
بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریکا، ھیچ کاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا. شایەنی باسە دوێنێ سێشەممە پەیمانگای ئەمریکی ئاشکرای کردبوو کە نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریکا لە کۆتا ھەفتەی رابردوودا، بە دوو ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە.
ھەر چەندە لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرای کردبوو کە وڵاتەکەی ئامادەییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە بازرگانییەکان شاندێک رەوانەی ئەمریکا بکات، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەری نەکردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا.
هاوکات پسپۆڕان ئاماژه بهوه دهكهن كه سزاكانی ئهمریكا بۆسهر ئێران و ڤێنیزوێلا، كهمكردنهوهی بهرههمی نهوت له لایهن ئۆپیك و رووسیا رێگرە له دابهزینی نرخی نهوت.