شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا چاویان كه‌وت به دكتۆر ماركۆس ئیدەر، بەرپرسی بەشی ئاسیا لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی بایرن و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوریه‌كانی نێوان وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی، سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كان تاوتوه كرا‌و دكتۆر ماركۆس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی شاندێكی ژووری بازرگانی پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی كردوون، داواكار بوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا به‌هێز تر بكرێت.
ماركۆس ئیدەر، بەرپرسی بەشی ئاسیا لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی بایرن رایگه‌یاند ”ئاماده‌ین هه‌موو جۆره هاوكاریه‌ك پێشكه‌شی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بكه‌ین له كاتی به‌رێوه‌چوونی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا، خۆشحالێش ده‌بین بازرگانان و خاوه‌نكارانی سلێمانی به‌شداری پێشه‌نگاكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و شاری بایرن بكه‌ن بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ ده‌نێرین هه‌موو جۆره ئاسانكاریه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامه له چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بازرگانان و خاوه‌نكارانی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردنی زیاتر له نێوان هه‌ردوولادا.