ژاپۆن زیاتر له‌سێ‌ ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان ده‌كێشێته‌وه‌

كۆمپانیاكانی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبێل سێ‌ ملیۆن‌و (400) هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان ده‌كێشنه‌وه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ كێشه‌ له‌ئێرباگی‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا.
سایتی‌ (BBC) ڕایگه‌یاند، كۆمپانیاكانی‌ ئۆتۆمبێل دروستكردن به‌هۆی‌ بوونی‌ كێشه‌ له‌ئێرباگی‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا، له‌كاتی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆدا ئێرباگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌لامه‌ت نییه‌، پێده‌چێت هه‌رخۆی‌ ببِێته‌ هۆی‌ برینداربوونی‌ سه‌رنشینه‌كان.
كۆمپانیای‌ (Toyota) بڕی‌ یه‌ك ملیۆن‌و (700) هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌كێشێته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیای‌ (Honda) یه‌ك ملیۆن‌و (300) هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌كێشێته‌وه‌، له‌كاتێكدا (Nissan) بڕی‌ (480) هه‌زار ئۆتۆمبێل‌و (Mazda) بڕی‌ (45) هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌كێشنه‌وه‌ له‌ بازاڕكانی‌ جیهاندا.
ده‌یان هه‌زار له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ به‌ریتانیادا كێشراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌مان كێشه‌یان هه‌بووه‌، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن (تاكاتا گروپ)ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پارچانه‌ بگۆڕن.
وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ (Nissan) به‌ سایتی‌ (BBC) ڕاگه‌یاند، ئاماده‌ن خۆبه‌خشانه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌ هه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ (Nissan)دا.