کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لەبارەی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە” كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كاروباره‌كانی به شێوه‌ی ئاسایی به‌ڕێ ده‌كات، سه‌باره‌ت به هێزه سه‌ربازییه‌كان، وه‌ك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كان عێراقیان جێنه‌هێشتووه، ئه‌وان ته‌نیا له ناو كه‌مپه‌كان ده‌مێننه‌وه و ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌منی و ڕاسپارده‌ی هاوپه‌یمانان.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق ده‌ركرد و ئاشكرای كردبوو كه بڕیاره‌كه به هۆكاری ئه‌منی دراوه.