وەزیری نەوتی عێراق: بۆ شوێنگرتنەوەی غازی ئێرانی پلانی كتوپڕمان هەیە


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی پلانی جێگرەوەی هەیە بۆ راگرتنی هەناردەی غاز بۆ كەرتی كارەبا و هیچ كۆمپانیایەكی نەوتیش دەستی لەكار كەكانی هەڵنەگرتووە و بەردەوامن. 

سامر غەزبان، وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق، رایگەیاند:  لەكاتی راگرتنی هاوردەكردنی غازی ئێرانی بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ئێرانەوە، وەزارەتەكەمان پلانی جێگرەوە و كتوپڕی هەیە بۆ تۆڕەكانی كارەبا. 

ناوبراو ئاشكراشیكرد توركیا داوای‌ لێكردوون بڕێكی‌ زیاتر نەوتی خاوی عێراقی بفرۆشن وڵاتەكەیان، راشیگەیاند هێ كێشەیەك بۆ كەرتی نەوتی دروست نەبووە كۆمپانیا بیانیەكان كارەكانی خۆیان لە لە باكور و باشوری وڵات جێ بەجێ دەكەن، ئەوەش لە كاتیچكدایە كە شەوی رابردوو كەناڵی ئارتی روسی بڵاوی كردەوە كە ئیكسۆن مۆبیل لە شاری بەسرە دەستی بە كشانەوە كردووە.