عێراق و تورکیا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی دەگەیەننە 20 ملیار دۆلار


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنقەرە جەختیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردەوە و رایانگەیاند:قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی عێراق و تورکیا دەگەیەنن  20  ملیار دۆلار.

عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند: عێراق سەقامگیرەوە رێگە نادەین جارێکی تر داعش سەرھەڵبداتەوە، لایخۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ئەنقەر خوازیارە قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق بگەیەنێتە 20 ملیار دۆلار.

وتیشی: ئامادەین بۆ بەشداری لەکۆمەکی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتوەکانی جەنگی داعش، راشیگەیاند پلانیان ھەیە لەگەڵ عێراق، بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی بۆریە نەوتییەکان (کەرکوک) بۆ بەندەری جیھان، کەبەھۆی جەنگی داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە.