پێشانگای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دۆستی ژینگه لە ئەڵمانیا کرایەوە، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدارن.
ئه‌مرۆ ١٥٥٢٠١٩ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری كرد له كۆنفرانسی پێشكه‌وتوترین زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای سه‌وز له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له شاری بایرن كه فه‌رمی بانگێشتی كۆنفرانسه‌كه كرابوون، شانده‌كه‌ی ژووری دواتر به‌شداریان كرد له گه‌وره‌ترین پێشه‌نگای به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كانی دۆستی ژینگه.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چاویان كه‌وت به سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنفرانسه‌كه و پێشه‌نگاكه كه تیایدا خۆشحاڵی خۆیان به‌وه ده‌ربڕی كه له هه‌رێمی كوردستان شانذێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداریان كردوه و داواكاریش بوون ئه‌م هبهشداری كردنه ببێته په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیادا، داواكریش بوون ساڵانه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكاندا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا شاندی بازرگانی سلێمانی به‌شداری بكه‌ن.
شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆندرانسهكهدا رایانگه‌یاند ”هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له بواری نه‌وت و بیناسازی و پیشه‌سازیدا بۆیه پێوستیان به به‌رهه‌مێنانی كاره‌بای سه‌وز ده‌بێت كه دۆستی ژینگه‌یه”.
كه‌مال حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ” ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێرانه‌ی له پێشه‌نگاكه‌دا نمایش كرا بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه بۆیه له نزیكه‌وه گفتوگۆمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ئه‌و ئامێره كارهباییانهیان به‌رهه‌مهێناوه كه دۆستی ژینگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌رێم كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن، تاكو خه‌ڵكی كوردسانیش بتوانن سوودمه‌ند بن له‌م ئامێرانه”.
كه‌مال حه‌مه عه‌لی راشیگه‌یاند ”کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت شاندەکەی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بەرپرسانی بەشی بازرگانی بایرن تایبەت بە عێراق ئەنجام دەدەن.