وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی 14 جۆر بەرهەمی سەوزەو میوەی قەدەغەكردو بڕیارەكە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییو ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران، بڕیاردراوە 14 جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە بكرێت كە بریتین لە تەماتە، خەیار، پەتاتە، باینجان، كەلەرم، قەڕنابیت، گێزەر، كاهو، شووتی، كاڵەك، سیر و گەنمەشامی.
تەئكیدیشیكردۆتەوە كە لەدوای كۆتایی هاتنی، وەرزی بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە ناوخۆییانە جارێكی دیكە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە: كە دەبێت سەرجەم دەروازە سنورییەكانی عیراقو هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو بڕیارەبن.