ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌سێك به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه توانیویه‌تی له‌بانكی رافیده‌ین زیاتر له 14 ملیار دینار ببات و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ش سێ كارمه‌ند كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ره به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزا دراون.
عه‌لاء جه‌واد سه‌رۆكی ده‌سته‌كه به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: كه‌سێك توانیویه‌تی به‌ناوی (ماهر ئه‌كره‌م ناحی) به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه له‌بانكی رافیده‌ین حسابێكی بانكی بكاته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك بڕێك پاره‌ی له‌و بانكه داناوه، دواتر له‌ڕێی ئه‌و حسابه بانكییه‌وه بڕی 14 ملیار‌و 642 ملیۆن و 400 هه‌زار دیناری بردوه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
عه‌لاء ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌و كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه‌ی بانكه‌كه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ هه‌ریه‌ك له (ع.ج.خ) به‌ڕێوه‌به‌ری لقی بانكی رافیده‌ین و دوو كارمه‌ندی تری به‌شی ژمێریاری بانكه ده‌رچوه‌و شه‌ش كارمه‌ندی تری بانكه‌كه‌ش كه تۆمه‌تبار كرابون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه دوای بێبه‌ری بوونیان ئازادكراون.