بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان و زیاتركردنی کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی یه‌که‌ی بازرگانی تایوان له که‌نداو و عيراق, رۆژی 2019/5/15 سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ”هودی وانگ به‌رپرسی به‌شی ئابوری تایوان له که‌نداو عێراق سه‌ردانی کردین و داوایی لێ کردین په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و ئابوورییه‌کان به‌هێزبکه‌ین و شانده بازرگانیه‌کان له‌کاتی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکاندا سه‌ردانی یه‌کتری بکه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند” داوامانکرد کۆمپانیا تایوانیه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن كارگه‌كانیان لێره دروستبكه‌ن، چونكه خاك و سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی، بازاڕی عێراق زۆر گه‌وره‌یه و ساڵانه به به‌های ٤٠ ملیار دۆلار كاڵا‌و كه‌ل‌و په‌ل هاورده ده‌كات”.
راشیگه‌یاند ”داواكارین ئاسانكاری بۆ ئه‌و بازرگان و خاوه‌نكارانه بكرێته كه پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه سه‌ردانتان ده‌كه‌ن، ڤیزای ساڵێكیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوانمان گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”تایوان وڵاتێكی پێشكه‌تووه له بواره‌كانی ته‌كه‌نه‌لۆژیا و كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبیل‌دا، خۆشحاڵ ده‌بین به به‌شداری كردنی كۆمپانیا تایوانیه‌كان له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه ساڵانه ده‌كرێته‌وه”.
لای خۆشیه‌وه هودی وانگ به‌رپرسی به‌شی ئابوری تایوان له که‌نداو عێراق رایگه‌یاند ”ساڵانە گەورەترین پێشەنگای خۆراگی ده‌کرێته‌وه له‌ووڵاته‌که‌ماندا له بواری خۆراکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆشحاڵین به‌هاتنی به‌شێکی زۆر له‌بازرگانانی شاری سلێمانی که له‌به‌رواری 2019/6/18 ده‌کرێته‌وه تا بتوانین کاری بازرگانی بکه‌ین و ئاشناببن به‌کاره به‌رهه‌م هیندراوه‌کانی وولاته‌که‌مان”.