حکومەت دیارییەک بە بۆنەی ڕەمەزانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکات

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە دیارییەک بەسەر سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم و عێراقدا دابەش بکات

شەوكەت محەمەد،  بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە ڕاگەیاندوه‌، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە وەک دیاری هەر کەسێک بڕی ٥٠٠ گرام نیسکی بەسەردا دابەش دەکرێت
لە بارەی ئەوەی کە بڕیارێک دەرکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان بە هۆی کەمی دابەشکردنی بایعیەوە، شەوکەت محەمەد وتی تا ئێستا بڕیاری لەو شێوەیە دەرنەچووە و هەروەها لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشکردنی ئەو دیارییەن.