ئێران رۆژانە ٤٠ ملیۆن مەترسێ‌ جا گاز ھەناردەی عێراق دەكات


كۆمپانیای گازی نیشتمانیی ئێران ئاشكرایكرد، لە وەرزی ھاویندا ئاستی ھەناردەكردنی گاز بۆ عێراق بەرزدەكەنەوە.

كۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران بڵاوی‌كردووەتەوە ، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان تاران و بەغدا ھەیە ، بەھۆی زیادبوونی خواستی كارەبا لەلایەن ھاووڵاتیانی عێراق، ئێران لە وەرزی ھاویندا گازی زیاتر بۆ عێراق دابین دەكات.

کومپانیاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكات لەمانگی داھاتوودا پلەكانی گەرما بەرزببەنەوەو بەمەش وێتسگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا لە عێراق پێوسیتیان بە بڕێكی زیاتری گازی ئێران دەبێت، بەجۆرێك لەمەودوا رۆژانە بڕی ٤٠ ملیۆن مەترسێ سێ‌جا گاز ھەناردەی عێراق دەكەین.

بەرزكردنەوەی ئاستی ھەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمریكا وڵاتانی ئاگاداركردووەتەوە نەوت و گاز لە ئێران نەکڕن.