لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 ده‌درێت.
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كۆببێته‌وه‌و بڕیار له رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 ده‌درێت، كه حكومه‌تی عێراق له سنوری سلێمانی و گه‌رمیان ، كه‌لار و سایلۆی سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ و پیره‌مه‌گرون رانیه‌ی ، بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم دیاریكردوه.
وتیشی: بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ ھه‌رێمی كوردستان 340 ھه‌زار تۆنه، له‌و بڕه‌ش بۆ سلێمانی 80 ھه‌زار تۆن و بۆ گه‌رمیان 28 ھه‌زار تۆن و بۆ ھه‌ڵه‌بجه 20 ھه‌زار تۆن دیاریكراوه و بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو ده‌رگای سایلۆكان بكرێنه‌وه‌و به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران بكرێت.