كۆمپانیای رووسنەفت دەڵێت، قەبارەی قەرزەكانی كۆمپانیاكە لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەزیوە بۆ یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.
تاوەكو مانگی 12 ی ساڵی 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار دۆلار قەرزداری كۆمپانیای رووسنەفت بووە. بەڵام بەپێی راگەیەندراوی رووسنەفت، قەرزەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
رووسنەفت، كە لەلایەن ئیگۆر سچین، راوێژكار و كەسایەتی نزیك لە ڤلادیمیر پووتین بەڕێوەدەبرێت بەشێك لە نەوتی هەرێمی كوردستان دەكڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوگەكەی لە ئەڵمانیا.
لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری سان بتروسبۆرگ كە ٢٥ ی ئایاری ساڵی ڕابردوو لە ڕوسیا بەڕێوەچوو، نوێنەرانی حكومەتی ھەرێم و كۆمپانیای ڕوسنەفت ڕێككەوتنێكی نوێیان بۆ پێشخستنی ژێرخانی غازی سروشتی لە ھەرێمی كوردستان واژۆكرد كە بە ٣ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.