قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت ھەوڵدەدەین لەکابینەی داھاتوودا لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە زۆرترین ھەلی کار بۆ گەنجان و بە تایبەتیش دەرچووانی زانکۆ بڕەخسێنین.
لەئاھەنگی دەرچوونی ھەشتەمین خولی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند داوایان لە دەرچووان کردووە بە شارەزاییەکانیان بەشداربن لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لەکەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرھێنان چونکە توانای مرۆیی شارەزا و کارامە گەورەترین سەرمایەی وڵاتن .
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کابینەی داھاتوو لەرێگای پەرەپێدانی کەرتی تایبەتەوە ھەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین ھەلی کار بۆ گەنجان و بە تایبەتیش دەرچووانی زانکۆ بڕەخسێنێت، ھاوکات قوباد تاڵەبانی ھەموو پاڵپشتییەکیشی بۆ کاری ژنان و ھاوسەنگی جێندەری لە بازاڕی کار دەربڕی.