ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك به نزیكه‌ى 71 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 13 ی ئایارى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 70 دۆلار و 96 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 70 دۆلار و 62 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 61 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 61 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.