هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی داخستنی شه‌قامی به‌رده‌م سیتی سه‌نته‌ر و هۆتێل ئه‌بوسه‌نا شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنه‌كه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه‌یه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-5-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا له‌شه‌قامی به‌رده‌م سیتی سه‌نته‌ر و به‌رده‌م هۆتێل ئه‌بوسه‌نا كاری قیرتاو و نوێكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، شه‌قامی پشتی سیتی سه‌نته‌ر كراوه‌یه بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و له‌شه‌قامی به‌رده‌م ئه‌بوسه‌ناش كه كاری نوێكردنه‌وه‌ی و قیرتا و ئه‌نجام ده‌درێت، شه‌قامه لاوه‌كی و خزمه‌تگوزاریه‌كان كراوه‌ن.