ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019 ئاشكرایكرد، عێراق و كوه‌یت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌فوانی سنوری نێوان هه‌ردوولا رێككه‌وتوون، كوه‌یت وه‌ك هاوكارییه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌كه دروستده‌كات.
راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق بڵاویکردۆتەوە: له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ئه‌و شانده‌ی عێراق كه له ئێستادا له كوه‌یته، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌فوان.
ئاشكراشیكردووه: لایه‌نی كوه‌یتی هه‌ڵده‌سێت به جێبه‌جێكردنی دروستكردنی ده‌روازه‌ی سه‌فوان و سازكردنی پێداویستی و ژێرخانی پێویستی ده‌روازه‌كه وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ عێراق. ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: له‌وباره‌وه یاداشتێك له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزاكراوه بۆ دیاریكردنی پابه‌ندییه‌كانی لایه‌نی عێراقی و كوه‌یتی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه.