بۆ ئەمساڵ لە ماوەی ھەفتەیەکدا پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

ھەرچەندە وادی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و کردنەوەی سایلۆن دیاری نەکراوە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم، بۆ گەنمی ئەمساڵ لە دوای وەرگرتنی لە ماوەی ھەفتەیەکدا پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت.

نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم راگەیاند: ھێشتا وادەی کردنەوەی سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێم دیاری نەرکاوە، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، لە ماوەی ھەفتەەیک بۆ 20 رۆژ پێویستە جووتیاران پارەی خۆیان وەربگرن.

وتیشی: ئێستا لە ناوچەکانی خوارووی عێراق لە ماوەی 48 سەعاتدا لە دوای وەرگتنی گەنم، جووتیاران پارەی خۆیان وەردەگرن، بەڵام لە ھەرێم بەھۆی رەوانەکردنی پارە و چەند کێشەیەکی دارایی لە نێوان ھەرێم و عێراق دابەشکردنی پارە لە ھەفتەیەک بۆ 20 رۆژ دەخایەنێت.